• نوێ

    دونیا تێدە گەیەنم

    دونیا تێدە گەیەنم
    دەتشارمەوە ئەتکەم بە وشەیەک و لەدێڕێکی عاشقانە حەشارت دەدەم دەتخەمە سوچی ڕۆمانێک و بۆ ئەبەد دات دەخەم ، ڕێگە نادەم بڕۆی دونیا تێدەگەیەنم .. بۆ ئەبەد مان دەگرم ،لەهەرچی ووشەیه لەدەنگ لە نان لە ئاو ماندە گرم لەهەرچی پەیوەستە بەمانەوەم منێک کە گەورەترین بوونم گەورەترین و خەون و ئاوات و حەزم دەڕوات! لێگەڕێ با مان گرم و داخی نەبوونی تۆش بەخۆم بڕێژم ، دونیا تێدە گەیەنم لەحەوشەی ماڵەکەت دانیشتوم و تەلقین بۆ مردنی چۆلەکەی نێو کراسە کەت دەخوێنم دەزانم جارێکی تر نافڕێ لەگەڵ قاچەکانت هەنگاو نانێ جارێکی تر توێنیەتی بە ئارەقەی سەر سێنەت ناشکێنێ دەڵێم بنوو هاوڕێم بنوو بۆ ئەبەد دەزانم جارێکی تر ڕووت بوونەوەی ئەو نابینی، دونیا تێدە گەیەنم بۆ ئەبەد وەک قالۆچەیەکی قێزەون ڕەش دەپۆشم و پرسەی نەبوونیت دەگێڕم بۆ پرسەکەت یادگاریەکانت وەک لافیتە بەدەرگای ماڵەکەمانەو هەڵەواسم و نامەکانت لەبری ئاو بەسەر پرسە گێڕەکان دابەش دەکەم دەڵێم بیخوێننەوە ، تا،چاوەکانتان کز دەبن تا دەستەکانتان شل دەبن ،بیخوێننەوە تا خۆر ژوانێکی تر لەگەڵ زەوی دەبەستێ دەزانم هەر من بە چوونت دڵتەنگ دەبم خۆ کوختیەکان بۆت ناگرین ، دارەکان پرسەت بۆ ناگێڕن ،ئەوە منم بێ تۆ دەمێنم منم دەستەکانم بێکار و لێوەکانم بێ لەزەتی لێوت دەمێننەوە بەهەرچی لات پیڕۆزە دونیا تێدە گەیەنم بڕۆیی ...!! #ڕێبین_حەوێز
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دونیا تێدە گەیەنم Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top