• نوێ

    قەسیدەی سەنـا

    قەسیدەی سەنـا





    "سەرکار هیوا"

    سەنا کەی ئەگەرێیتەوە..؟
    جارێ گەڵاکان دەست لە دوعان
    هێشتا مەسیحیان لە خاچ نەداوە
    ئێستاش گوڵەکانی ئەم شارە وەک باوەردارێک لە سوجدەیان
    سەنــا..
    کوا پایز..؟
    من پایزم نەبینی.!
    حەز ناکەم جارێکی تر بڵێم کەی دێیەوە..؟
    سەنا..
    هەموویان گەرانەوە
    هەموو گوڵەکان،پایز و یادگاریەکان
    تۆ نەهاتیتەوە..!
    سـەنا..
    ئەترسم تۆ عــــیــــســــا بیت
    ئەزانم کەی دێیتەوە..؟
    با مناڵەکان چەک هەڵگرن
    ئەم شارە هەمووی وێران بێت
    ئەو کاتە بە عەزیەکی سپی کە روسەکان دوریویانە و بەریتانیەکان لە بەرتیان کردووە سەیری لاشەی خوێناویمان ئەکەیت و قاقا لێئەیەیت
    دەست نووسی شاعیر و نووسەرەکان ئەبینیت و هەنگاوی بەسەرا ئەنێیت
    کتێبخانەی ژاکاو ئەبینیت و گورگەکەی ناوت پێ ئەکەنێت
    سەنا...
    هاتنەوەی تۆ کاتێکە
    ئێمە فریوی دەستی رێوین
    مەسیح بانگمان ئەکات و سەیری ناکەین
    وەک دەجال یەیت و بەهەشتی خۆتمان پیشان ئەیەیت
    سەنا..
    بە تەواوی بەسەر وێران بونمانا یەیتەوە
    سەنا..
    ئێستاش خەون بەوە ئەبینم
    باوەشێکی توند بکەم بە ڕۆحتا
    هەڵت بگرم لە پاکەتی یادگاریەکان
    بۆ من بیت بەس بۆ من
    سەنا..
    من چ دیکتتۆرێکم..؟
    تۆ هەموو شتێکمان بویت
    تاریکی و رووناکی
    دەرگا و ماڵ
    پەنجەرە و ژوور
    تەنانەت تەنهایی و تاعونیش
    کەچی بەختەوەریش بووین
    سەنا..
    تۆ ئێمەت دروست نەکرد
    بەڵام دەرفەتت داینێ دروست بین
    سەنا..
    تۆ نیشتیمانێک بویت
    سەنا..
    تۆ
    هەورێک بویت بارانت بۆ ئەبراندین
    تۆ
    خێزنێک بویت بەخێوت ئەکردین
    تۆ
    دایکێکی بە ڕەحم بویت میهرەبانیت پێشکەش کردین
    سەنا..
    ئێستاش ئەگەڕێیتەوە بمان کوژیت..؟
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: قەسیدەی سەنـا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top