بوون لەنێوان ڕۆژەکانی یەک هەفتەی سواو دا"
سڵاوم کرد
لەو هەینییەی
تۆی پێناساندم
بە تەنیشت ئەوشەممەیە دا رەتبووم
کە تۆی لێ سەندم ,ئاوڕی لێنادەمەوە
دەچمەوە ناو یەکشەممە و
وا ئەگریم کەس خەبەری نەبێتەوە
بە جەستەیەکی برست لێبراوەوە
دووشەممە بانگم دەکات
هیچی تازەی پێ نییە بۆم
سێشەممان
ڕۆژی پەیمان نوێکردنەوە
لەبیری ناکەم
<دووبارە خۆشم دەویت>
چوارشەمەکان
لەنێوان چێژ و غەمگینی دا
ئەو رۆژەی ڕۆژی تۆران و ئاشتبوونەوەکانتە
ئێستا نامۆیە تۆنیت تا ئاشتت بکەمەوە
بۆیە غەمگینە هەمیشە چوارشەمەم
پێنجشەممە
هەرگیز موجامەلەی دەرحەق بەمن نەزانیوە
هەرچی هەم و نیمە
دەیکاتەوە بە تۆزی بەردەم با
هیواباران
سڵاوم کرد
لەو هەینییەی
تۆی پێناساندم
بە تەنیشت ئەوشەممەیە دا رەتبووم
کە تۆی لێ سەندم ,ئاوڕی لێنادەمەوە
دەچمەوە ناو یەکشەممە و
وا ئەگریم کەس خەبەری نەبێتەوە
بە جەستەیەکی برست لێبراوەوە
دووشەممە بانگم دەکات
هیچی تازەی پێ نییە بۆم
سێشەممان
ڕۆژی پەیمان نوێکردنەوە
لەبیری ناکەم
<دووبارە خۆشم دەویت>
چوارشەمەکان
لەنێوان چێژ و غەمگینی دا
ئەو رۆژەی ڕۆژی تۆران و ئاشتبوونەوەکانتە
ئێستا نامۆیە تۆنیت تا ئاشتت بکەمەوە
بۆیە غەمگینە هەمیشە چوارشەمەم
پێنجشەممە
هەرگیز موجامەلەی دەرحەق بەمن نەزانیوە
هەرچی هەم و نیمە
دەیکاتەوە بە تۆزی بەردەم با
هیواباران