• نوێ

    بەکارھێنانەکانی ڕووەکی "شملی" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست



    بەکارھێنانەکانی ڕووەکی "شملی" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست
    جگەلەوەی ڕووەکی شملی یەکێکە لەو توخمە گرنگانەی کە لە ئامادەکردنی ھەندێک خواردن بەکاردەھێنرێت، سوودیشی ھەیە بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخسار.
     
    یەکێک لە سوودە گرنگەکانی ڕووەکی شملی "حەلبە" ئەوەیە نیشانەکانی پیری لەسەر پێست دوادەخات، بە تایبەتیش چرچولۆچی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕووخسار کەم دەکاتەوە، ھەروەھا زۆر بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی زیوانی ڕەشیان لەسەر پێست ھەیە و تووشی ھەوکردنی پێست بوونەتەوە.
     
    بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم شێوەیە ڕووەکی "شملی" بۆ ڕووخسار بەکاربھێنن:
    *لەناوبردنی زیوانی ڕەشی سەر لووت: بڕێک لەو ڕووەکە لەناو ئاو بکوڵێنن، بە ئاوەکەی پێستی سەر لووتتان بشێلن بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان بیشۆن.
    *پاک کردنەوەی پێستی ڕووخسار: بڕێک لەو ڕووەکە لەناو ئاو بخوسێنن، دواتر وشکی بکەنەوە بیھاڕن، دواتر لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەن، لە پێستانی بدەن، بۆ ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ خولەک بیھێڵنەوە، ئنجا بە ئاو بیشۆن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەکارھێنانەکانی ڕووەکی "شملی" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top