• نوێ

    ونبویەک 

    ونبویەک
    هیوا احمد




     
    #سۆزدار

    من زۆر شارەزای شوێن و جێگەی جوگرافیت  نیم ، ئەسڵەن نازانم ئێستا ڵەکام هەوار و شاریت ، گرنگیش نیە بۆم بزانم لە کوێی ، وەلێ ئەوە بەلای منەوە گرنگە ، من هەرکات بمەوێت تۆ لە تەنیشتمی ،  ئاخر من شارەزای تەواوی کەلێنەکانی دڵتم ، لە هەرکوێ بیت پەی بە هەناسەدانت ئەبەم  ، هەمیشە دەستم بە ڕوحت ئەگات ، هەرکات بمەوێت دەستم لە نێو پرچی خاوتدا نقوم ئەکەم ، ئاخر من لە ناوی خۆم زیاتر دڵنیام لەتۆ ، ئیتر چی گرنگی هەیە تۆ لە نزیکم بیت یان لە دور ، لە زەوی بیت یان لە ئاسمان ، ئەزانی چی ؟ ئەسڵەن بۆ هەست کردنم بە بونی تۆ پێویستم بە جەستەیەک نیە هەمیشە لە تەنیشتم بێت ، چون هاونشینی دڵت بۆ من جێگەی هەموو نەبونیەکانی گرتۆتەوە . ئەزانی چی ؟ بۆ ئەوەی بزانم ماویت یاخود نا  پێویستم بەوە نیە هەمیشە گوێم لە دەنگت بێت ، ئاخر من دڵنیام لەوەی هەتاوەکو تۆ زیندو مابیت دڵی منیش لێ ئەدات ، ئەگەر نا لەدوای نەبونی تۆ دڵی منیش پارچە گۆشتێکە و هیچی تر . ئە زانی چی ؟  کوردەواریش ڕاستیان فەرمووە " دوری و دۆستی " ، تەماشاکە بە ونبونی هەمیشەی تۆ ، زیاتر ڕۆچویت لە دڵم دا ، تەماشاکە تۆ بەو هەموو دوریەتەوە چەند نزیکیت !
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ونبویەک  Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top