لەشاری میدیلینی باکوری شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا فێستیڤاڵی ساڵانەی گوڵ بەرێوەچوو.
لەو فێستیڤاڵەدا کە ٥ رۆژ بەردەوام دەبێت و پێشوازییەکی گەورەی لێ دەکرێت و ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئامادەی بون لەنێو شەقامەکانەوە و سەرسامن بەتێپەربونی کەژاوە ناوازەکانی دروست کراو لەگوڵ، چەندین بڕگەی سەما و نمایشی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت و سەدان کەس لەنمایشکارانی گوڵ ئامادەی دەبن.