گرووپی میوزیکی سکوردیا چەند کۆنسێرتێک لە ئەوروپا سازدەکەن
گرووپی میوزیکی سکوردیا
بڕیارە گرووپی میوزیکی سکوردیا، زنجیرە کۆنسێرتێک لە وڵاتانی ئەوروپا سازبکات، که ئه‌مجاره
گرووپەکە له ۱۱ ژه‌نیار پێکهاتووه‌و خه‌ڵکی هه‌شت ووڵاتی جیاوازی لە خۆ گرتووە.
ئەم گرووپەی لە ژەنیارانی وڵاتانی نه‌مسا ،کورستان، ئیتالیا، به‌ڕازیل، مۆلداڤیا، هۆڵه‌ندا، کۆسۆڤۆو ئه‌مه‌ریکا پێکهاتوون.
رزگار خۆشناو سەرپەرشتیاری ئەم گرووپە بەرووداوی راگەیاند" لەم مانگەدا سێ کۆنسێرتی گه‌وره سازدەکەین، کە دوو له نهمساو یه‌کێکی دیکەش له سوێسڕا بەڕێوەدەچێت، هه‌موو کۆنسێرته‌کان لە کاتژێر ۸ ئێواره ده‌ست پێ ده‌که‌ن".
رزگار خۆشناو سەرپەرشتیاری ئەم گرووپە بەرووداوی راگەیاند" لەم مانگەدا سێ کۆنسێرتی گه‌وره سازدەکەین، کە دوو له نهمساو یه‌کێکی دیکەش له سوێسڕا بەڕێوەدەچێت، هه‌موو کۆنسێرته‌کان لە کاتژێر ۸ ئێواره ده‌ست پێ ده‌که‌ن".
بڕیارە ئێوارەی رۆژی ۳ ـ ۸ ـ ۲۰۱۷ له ده‌ڤه‌ری تیڕۆل، لە شاری کوفشتاین و رۆژی ٤ ـ ۸ ـ ۲۰۱۷ له فێستیڤاڵی کیبورگیاد له شاری ڤینتهرتوور له سوێسڕا کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک بەڕێوەبچێت. هەروەها له رۆژی یه‌کشه‌ممەی رێکه‌وتی ٦ ـ ۸ ـ ۲۰۱۷ له سه‌ر شانۆی کازێماتن له‌سه‌ر کۆشکی شاخاوی سه‌نته‌ری دوهه‌م شاری نه‌مسا، گڕاتس کۆنسێرتێکی دیکە سازدەکرێت.
لەبارەی گرووپی میوزیکی scurdia رزگار دەڵێت "بناغه‌ی ئه‌و گرووپه له‌سه‌ر میوزیکی کوردی داندراوه‌و گۆرانیه‌کانیش به‌زمانی شیرینی کوردی ده‌گوترێن، که له ئاوازی خۆمەو له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری پیانۆ "پێکڕان" بەیەکەوە سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گرووپه ده‌کەین".
رزگار دەشڵێت "میوزیک لای من باشترین ڕێگه‌یه بۆ ناساندنی کورد به جیهان و کارکردن بۆ لۆبی کوردی، که ئیمڕۆ کورد له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی پێیه‌و به‌تایبه‌تیش کارکردن و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو فراوان وه‌ک و بناغه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ دانانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ پێویستە".