لەم چاوپێکەوتنەوە ئاشنابن بەدنیای شاعیر عوسمان قادر
عوسمان قادری شاعیر له چاوپێكهوتنێكی تایبهت، تایبهتمهندیهكانی خۆی ئاشكرا دهكات.
سەرەتای شیعر نووسینت ئەگەرێتەوە بۆ چیکاتێ ؟ لەژێر کاری گەری کام لەشاعیرەکانی ؟
سەرەتای شیعر نووسینم ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988مانگی دوو ...لە شاری هەڵەبجە .
وەکو کاریگەریش سەرەتا شیعرە بەرزەکانی احمد هەردی و هەنێ لە شیعرەکانی مامۆستا گۆران وایان کرد هەست بە بەهرەی ناوەوەی خۆم بکەم .دواتریش زۆر خوێندنەوەی شیعرەکانی حەزرەتی نالی و هەنێ لە شیعرەکانی قانع بەم دوادواییەش شیعرەکانی حەکیم میرزا گوڕ و تینێکی باشی پێ دام و وەک لەو زۆنگاوی وشک بونەی شیعر ڕزگاری کردم ..چونکە بەڕاستی شیعرەکانی میرزا جوانن و زۆر زوو ئەچنە دڵەوە .
چۆن بوو شاعیریت هەلبژارد ؟
ئەوەی من هەستم کردبێ شیعر کەرەستەیەک نیە تۆ هەڵیبژێری یان ڕەتی بکەیتەوە بەڵکو ئەو خۆی وەک خوێن دێتە دەمارەکانتەوە و خۆی ئەسوڕێتەوە بە دەمارەکانی جەستە و دەماغی شاعیرەوە .من وای ئەبینم.
زیاتر بەکام ڕێباز شیعر ئەنووسی ؟
سەرەتای شیعریم بە کلاسیک دەستم پێ کرد بەڵام هەرزوو خۆم لە شیعری ئازاد دا دۆزیەوە ..هەستم کرد خۆمانو کردن بە وەزن و قافیەو کاتێکی زۆرت ئەبات و هەنێ جاریش کاتەکە ئەبێتە کاتێکی بەزایەچوو . چونکە شاعیر ئەتوانی بەبێ وەزن و قافیەش جوانترین وێنای شیعری دەربخات و بەرجەستەی بکات .
بەرهەمی چاپکراوت هەیە ؟
بەرهەمی چاپ کراوم تا ئێستا نیە .بەڵام کۆمەڵێ شیعری زۆرم هەیە .بەداخەوە بڵاو کردنەوەی شیعریش یان ئەبێ سەرمایەت ببێ یان پاشکۆی حیزبێ بیت .
خۆشەویستی لای تۆ وەک شاعیریک چی دەگەینێ؟
خۆشەویستی وەک شاعیر و وەک مرۆڤیش لای من تەنها هەستێکی جوانی ناو دڵ و دەرونە و هەمیشە ئەبێ ببەخشرێتەو بۆ بەرامبەرەکەت . خۆشەویستی نەبێ نەژیان بەڕێ ئەکرێ و نە چێژ لە جوانیەکانی تری ژیانیش ئەبینرێ . خۆشەویستی بە هەموو شێوەکانیەوە هەر جوانە .بۆ نمونە خۆشەویستی بۆ دایک و باوک بۆ هاوسەر و هاوڕێی و دۆست و برادەرەکان ..هەمویان هەر جوانن و زەرورەتی ژیانن.
ژیانی هاوسەریت بەخۆشەویستی پێک هێناوە ؟
بەڵێ ژیانی هاوسەریم پێک هێناوە و سوپاس بۆ خوا ژیانێکی سادەی هەژارانە بە سەربەرزیەوە بەڕێ ئەکەم.
زیاتر لەچی کاتێکدا شیعر ئەنووسی ؟
شیعر لای من کاتی بۆنیە و مەرج نیە کاتێ دیاری بکرێ بۆ شیعر .چونکە شیعر خۆی دێ و خۆی ئەڕوا....
دنیای شاعیر لەگەل دنیای مروڤەکانی کە جیاوازە ؟
منــ هەست ناکەم هەستی شاعیرێکی باش لەگەڵ هەستی کەسێکی غەیرە شاعیر جیاوازبێ .بەڵام ئەوە هەیە زۆربەی زۆری شاعیرەکان هەستیان لە کەسانی تر ناسک تر و جوانترە .
خولیایەکت هەبووە نەهاتبێتە دی ؟ هەرچاوەروانبیت ؟
هەموو مرۆڤێ تا ئەمرێ خولیای و ئاواتی خۆی هەیە و زۆربەشیان نایەنە دی ...بەتایبەت لەم بارو دۆخە ناخۆش ناجۆرەی کوردستان دا کە ژیان هەرخۆی بوە بە بەڵا بەسەر هاوڵاتیانەوە.
لەئێستا دا شیعر لەچی ئاستێک دا ئەبینی ؟
ئاستی شیعر لە ئێستادا بە بۆچونی من لە جوانترین حاڵەتی دایە و ئەبینم کۆمەڵێ گەنجی جوان و به توانا شیعر ئەنوسن و سەرقاڵن .ئەوە مایەی دڵخۆشیە و هەستێکی جوانم ئەداتێ.
چیت هەیە بۆ خوێنەرانی شیعرو ئەوانەی موعجیبن بە شیعرەکانت ؟
من تەنها خۆشەویستی و ڕێز و وەفام هەیە بۆ خوێنەرانی شیعرەکانم و چاوی هەمویان ماچ ئەکەم و بەدڵنیاییەوە هاندانەکانی ئەوان زیاتر گوڕ و تینم ئەداتێ بۆ شیعر نوسین.
ئەمانە لای شاعیر چیەگەیەنن ؟
دایک، نیشتیمان، شیعر،عیشق
دایک، نیشتیمان، شیعر،عیشق
دایک ....ئازیز ترین کەسە مرۆڤ شانازی پێوەبکات و لە دڵی خۆیدا بۆ هەمیشە بیهێڵێتەوە
نیشتیمان ..... خۆی لە ڕاستیدا نیشتیمان کۆشی گەرمی مرۆڤەکانن کە تێیدا نیشتە جێن .بەڵام بە داخەوە ئێستا نیشتیمان و خاک نە ئەو کوشە گەرمەیە و نە لای خەڵکیش وەک جاران ئینتیمای بۆ مابێ بە بۆنەی ئەو هەمو ناعەدالەتی و ستەمانەی کە لە نیشتیمان و خەڵکەکەی ئەکرێ .
شیعر .....شیعر بۆ من دیاری خودایە و خەمی دڵم سوک ئەکات و خۆشیم ئەداتێ
عیشق .... عیشق یەکەم جار بۆ خودایە دواتر عیشقی نێوان مرۆڤەکان .دواتر عشقی دار و دڕەخت و کەژ و ئاو خاک ...ئەوانە هەموی بە عیشق و خۆشەویستیەوە جوانن .
دواتر دەسخۆشی و سڵاوی جوانم بۆ کاکە هەورامانی خۆشەویست هەیە و خوای گەورە چاوی لێی بێ .سوپاسی مانو بونەکانی ئەکەم .
ئامادە کردنی چاوپێکەوتن :هەورامان خالید