• نوێ

    خانمان لەمەوبەدوا تەنھا بەم شێوازە برۆیە ڕووخسارتان جوانتر پیشان بدەن

    خانمان لەمەوبەدوا تەنھا بەم شێوازە برۆیە ڕووخسارتان جوانتر پیشان بدەن
    ماڵپەڕی "میرۆر" نوێترین مۆدەی برۆکانی بۆ ئەم وەرزە ڕوون کردووەتەوە بۆ خانمان، تاکو ببنە خاوەن ڕووخسارێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنیان.
     
    ھەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستەدا مۆدەی برۆی پیاوانە زاڵ بووە بەسەر مۆدەی برۆی خانمان، کە یارمەتی شێوەی ڕووخساری خانمان دەدات تاکو گەنجتر دەربکەون، ئەم مۆدەیەش لە لایەن خانمە ئەستێرەکان گرتگی پێدراوە لەوانەیش "کیندال جینەر".
     
    بەشێکی زۆر لە خانمان لەئێستەدا ئارەزوو دەکەن خۆیان ڕزگاربکەن لە برۆی کەوانەیی، تاکو بە شێوەیەکی سروشتی برۆکانیان دەربکەوێت، بۆیە مۆدەی نوێی برۆی پیاوانە وا دەکات ببنە خاوەن برۆیەکی پڕی بە بێ کەوانەیی.
     

    بۆ ئەم مەبەستە ئەو خانمانەی ئارەزوو دەکەن شێوەیان گەنجتر پیشان بدەن، پێویستە برۆکانیان بەشێوەیەکی سروشتی بەجێبھێڵن، بێ ئەوەی زۆر گۆڕانکاری تێدا ئەنجام بدەن، ھەروەھا دەکرێت لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فێری کێشانی ئەم شێوازە برۆیە بن.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خانمان لەمەوبەدوا تەنھا بەم شێوازە برۆیە ڕووخسارتان جوانتر پیشان بدەن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top