• نوێ

    فێڵێک بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن





    بەکارهێنەرێکی تۆڕی تویتەر رێگایەکی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن خستەڕوو کە بەهۆیەوە دەتوانن
     بە ئاسانی دەنگی مۆبایلەکانیان لە دەنگی ئاسایی خۆی بەرزتر بەکەنەوە و تەنها چەند هەنگاوێکی سادەیە.
    بەپێی رێنماییەکانی بەکارهێنەر TheBae، بۆ ئەوەی دەنگی ئایفۆنەکەت بەهێزتر بکەیت، بە پێی ئەم رێنماییانە بڕۆ:
    لە سێتینگی مۆبایلەکەتدا بچۆ سەر بەشی Music، لەوێدا EQ بدۆزەرەوە و بیکەرەوە، پاشان بۆ Late Night بگەڕێ و هەڵیبژێرە.
    پاش ئەوەی ئەم هەنگاوانەت جێبەجێ کرد، گوێ لە دەنگی ئافۆنەکەت بگرەو تێبینی جیاوازییەکەی بکە.
    بەکارهێنەران لە تویتەر پاش بینینی ئەو رێنماییانە لای خۆیان تاقییان کردەوە و زۆرێک باس لەوە دەکەن کە دەنگی مۆبایلەکانیان جیاوازییەکی زۆرییان تێدا تێبینی کردووە


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فێڵێک بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top