فیلمێكی كوردی به‌شداری فیستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفیستیڤاڵێكی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی وڵاتی هیندستان، به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری فیستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی كارجیل دهكاتو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فیستیڤاڵه‌كه له11 تا 13ی ئابی 2017 له‌شاری كارجیل ئه‌نجام ده‌درێت".
كارجیل ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕ بووه‌و له‌ئێستادا یه‌كێك له‌ناوچه هه‌ره جوان‌و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی وڵاتی هیندستانو پارێزگایه‌كه سه‌ر به‌ویلایه‌تی كشمیر.
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌ش له‌چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری كردوه‌و چه‌ند خه‌ڵاتێكیش پێبه‌خشراوه، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له‌خولی چواره‌می فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی زانكۆی بابل‌و پێدانی خه‌ڵاتی برۆنزی له‌به‌شی فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی باشوری جۆرجیا كه‌له‌وڵاتی كه‌نه‌دا ئه‌نجامدرا.
جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت "فیلمه‌كه باس له‌خه‌ونی مرۆڤ ده‌كات بۆ ئازادی، به‌وپێیه‌ی كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگا له‌ئازادی بگرێت‌و به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكات".
ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001 ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه، له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات و هه‌تا ئێستا چوار كورته فیلمی به‌رهه‌مهێناوه و نزیكه‌ی 20 خه‌ڵاتی نێوخۆیی و جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه.