بووەستە دابەزین هەیە
لەم سەحرای ژیانی پڕ جەنجاڵیە من
سۆراغی دڵێکی بێ لەئەندێشە ئەکەم
کەچی لەهەر کانیاوێ ئاوم لێی خواردەوە وشک بوو
قوڕ و لیتەی بنکی کانیەکە کەوتە ناو دەمم
بەسەر هەر گژ و گیایێ ڕابوردم ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا
لەهەر درەختێ میوەیەکم خوارد
گەڵاکانی وەرین و مرد
ئیتر بۆچی دانەبەزم.!
هەر مەخلوقێ سەیری کردم چاوەکانیم کوێر کرد
کزە بای بەیانیانم کرد بە ڕەشەبا
نمە بارانی ئێوارانم کرد بە ڕەهێڵە
مانگی ڕوونی شەوانم کرد بە ئەنگوستەچاو
ئای خودا من چیم!!
من بەدبەختترین ئادەمیم
بەیانیان بێدار ئەبمەوە کەچی چاوەکانم داخراون
بەر لەوەی شەیتان لەدەرگا بدا
خەمە زۆرەکان لەپەنجەرەکە دێنە ژوورێ
خۆر بەڕق و کینە لێم هەڵدێ
چلۆن بە ڕقەوە لێم نەڕوانێ
کەمن ژیانم کردووە بە مەیدانی جەنگ
دەستی ئازیزان لێک ئەترازێنم
سفرەی پڕ بەختەوەری لەنێو مرۆڤەکان هەڵئەگرم
هەموو کات شیوەنیان بیرئەخەمەوە
ێهـ ئیتر ئەمەوێ دابەزم
هەر بەڕاستی دەئەبەزم
ناهێڵم زەنگی کڵێساکان چیتر ببیسترێ
چلۆن زەنگی کڵێساکان ببیسترێ کە دنیا لەپرسەیەکی ئەبەدی دابێ
ڕۆژی جەژنی قوربان قوربانی بکەن بۆمن
لەڕۆژی عاشوورایا لەجیاتی حسێن
ئاهـ و حەسرەتی من بیانگریێنێ
ئێرە کۆتاییە و من دائەبەزم
ئێرە کۆتاییە و من دائەبەزم
شاهین
11-4-2017
لەم سەحرای ژیانی پڕ جەنجاڵیە من
سۆراغی دڵێکی بێ لەئەندێشە ئەکەم
کەچی لەهەر کانیاوێ ئاوم لێی خواردەوە وشک بوو
قوڕ و لیتەی بنکی کانیەکە کەوتە ناو دەمم
بەسەر هەر گژ و گیایێ ڕابوردم ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا
لەهەر درەختێ میوەیەکم خوارد
گەڵاکانی وەرین و مرد
ئیتر بۆچی دانەبەزم.!
هەر مەخلوقێ سەیری کردم چاوەکانیم کوێر کرد
کزە بای بەیانیانم کرد بە ڕەشەبا
نمە بارانی ئێوارانم کرد بە ڕەهێڵە
مانگی ڕوونی شەوانم کرد بە ئەنگوستەچاو
ئای خودا من چیم!!
من بەدبەختترین ئادەمیم
بەیانیان بێدار ئەبمەوە کەچی چاوەکانم داخراون
بەر لەوەی شەیتان لەدەرگا بدا
خەمە زۆرەکان لەپەنجەرەکە دێنە ژوورێ
خۆر بەڕق و کینە لێم هەڵدێ
چلۆن بە ڕقەوە لێم نەڕوانێ
کەمن ژیانم کردووە بە مەیدانی جەنگ
دەستی ئازیزان لێک ئەترازێنم
سفرەی پڕ بەختەوەری لەنێو مرۆڤەکان هەڵئەگرم
هەموو کات شیوەنیان بیرئەخەمەوە
ێهـ ئیتر ئەمەوێ دابەزم
هەر بەڕاستی دەئەبەزم
ناهێڵم زەنگی کڵێساکان چیتر ببیسترێ
چلۆن زەنگی کڵێساکان ببیسترێ کە دنیا لەپرسەیەکی ئەبەدی دابێ
ڕۆژی جەژنی قوربان قوربانی بکەن بۆمن
لەڕۆژی عاشوورایا لەجیاتی حسێن
ئاهـ و حەسرەتی من بیانگریێنێ
ئێرە کۆتاییە و من دائەبەزم
ئێرە کۆتاییە و من دائەبەزم
شاهین
11-4-2017