• نوێ

    بەوێنە ،، گۆرانکاری لە ڤایبەر کرا

    کۆمپانیای ڤایبەر، گۆڕانکارییەکی لەنێو پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)دا بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد.




    دوێنێ سێشەممە 6/6/2017، کۆمپانیای ڤایبەر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە شوێنی تایبەتمەندیی (گەڕان بەدوای ستیکەرەکانی ڤایبەر)ی گۆڕیوە و بردوویەتیە نێو ستیکەرەکان، لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر لەنێو ستیکەرەکاندا، دەتوانن ڕاستەوخۆ شتێک بنووسن و بەدوای ستیکەرێک بگەڕێن، پاشان کە ستیکەرێکیان ھەڵبژارد، بۆ ھاوڕێیەکیان بنێرن.

    پێشتر دوای ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک، ئینجا دەکرا بە نووسین بەدوای ستیکەرەکانی ڤایبەردا بگەڕێیت، بەڵام لەمەوپاش لەنێو ستیکەرەکاندا دەتوانی بەدوایاندا بگەڕێیت و دانەیەک ھەڵبژێریت.

    پڕۆگرامی ڤایبەر بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ئێستاش لە جیھاندا، بە یەکەمین پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

    گۆڕانکارییەکەی ڤایبەر لەو وێنەیەدا ببینە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەوێنە ،، گۆرانکاری لە ڤایبەر کرا Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top