• نوێ

    شەش سوودی قژ بڕین بەشێوازێکی رێکوپێک





    رەنگە لای بەشێك لە خانمان قژ بڕین بڕیاڕێک قورس بێت و کاتێکی زۆر بیربکەنەوە تا بڕیاڕی لێدەدەن، بەڵام دەبێت ئەوە 






    لەبیرنەکەیت کە قژ بڕین بیرکردنەوەی ناوێت و پێویست زوو بیبڕیت لایەنی کەم دوو مانگ جارێک، بەڵام مەرج نییە شێوازی بگۆڕیت بەڵکو بەشی خوارەوەی.

    سوودەکانی بڕینی قژ:
    بڕینی قژ دەبێتە هۆی ئەوەی قژەکەت بەردەوام بەشێوەیەکی جوان رێکبخرێت و تەندروستی دەربکەوێت و ڕێگە لە دووبەشبوون و تووشبوون بە موخۆرکە بگرێت.

    باشترین یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرین و زوو ڕووتانەوە، چونکە قژەکە بەهێز دەکات.

    خاوەن قژ لول و بژەکان زۆر گرنگە زیاتر لەهەموو کەس بایەخ بە بڕینی قژیان بدەن، چونکە نەبڕینی مانایە ئەوە نییە قژیان جوانتر دەردەکەوێت، بەپێچەووانەوە بڕینی بەهێز و جوانی دەکات.

    هەمیشە کاتێک قژت کورت دەبێتەوە سەرنجڕاکێش و جوان و چالاک دەردەکەویت، چونکە ڕوونتر جوانی ڕووخسارت دەردەکەوێت.

    بڕینی قژت دەبێتە هۆی پاراستنی قژت و گەشانەوەی و زووتر درێژبوونەوە و بەهێزبوونی بەشێوەیەکی تەندروست.

    ڕووتانەوە و تەنکبوونی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان بەڵام بڕینی دەبێتە هۆی دووبارە بەهێزبوون و چڕبوونەوەی و گەشانەوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: شەش سوودی قژ بڕین بەشێوازێکی رێکوپێک Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top