خانمان زۆر گرنگی به جوانی ده‌موچاو و جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه جێی بایه‌خه، مووی زیاده‌ی سه‌ر ده‌موچاوه، بۆیه لێره‌دا ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆلابردنی مووی سه‌رلێوی خانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
پێكهاته‌كان:
دوو كه‌وچكی بچووك هه‌نگوینی سروشتی
دوو كه‌وچكی بچووك ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێكی گه‌وره له هاڕاوه‌ی شوفان
چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی:
1- هه‌موو پێكهاته‌كان پێكه‌وه له‌ناو په‌رداخێكدا تێكههڵبده تا ده‌بێته گیراوه
2- گیراوه‌كه بده لهسهرلێوت
3- بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 خووله‌ك با گیراوه‌كه‌ی پهوهبێت
4- به ئاوی گه‌رم و له‌ڕێگه‌ی شتێك كه بتوانێت به ئاسانی گیراوه‌كه لهسهرلێوت لێبكاته‌وه، لێیبكه‌ره‌وه
5- ئینجا به ئاوی سارد بیشۆ
ئه‌م كاره هه‌فتانه دوو یان سێ جار ئه‌نجام بده، تا به‌ته‌واوی ڕزگارت ده‌بێت له بوونی مووی سه‌رلێو.