دەتوانن سود لەم گیراوەیە ببینن بۆ سپیكردنەوەی پێستی ڕوخسار
پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم گیراوەیە:
1-چوار كەوچكی چێشت شیر.
2-یەك خەیار.
خەیارەكە پارچە دەكرێت و تێكەڵی شیرەكە دەكرێت و دواتر دەخرێتە ناو سارد كەرەوە بۆ ماوەی 10 خولەك.
سەرەتا پێویستە ڕوخسار بە ئاوی شلەتێن خاوێبكرێتەوە دواتر ئەم تێكەڵەیە بدرێت لەپێستی ڕوخسار و بۆماوەی 20 خولەك ئەم تێكەڵەیە بە پێستەوە بهێڵرێتەوە و دواتر ڕوخسار بە ئاوی شلەتێن خاوێنبكرێتەوە،دەتوانن هەفتەی دوجار ئەم تێكەڵەیە بۆ سپیكردنەوەی پێستی ڕوخسار بەكاربهێنن.