ئەمڕۆ هونەرمەند هانی کلیپە نوێکەی خۆی بەناوی میراج بڵاوکردەوە کە ماوەیەکی زۆرە ڕیکلامی بۆدەکات.
هونەرمەند هانی ڕایگەیاندووە کە نوێترین کاری هونەری ئەو ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی میراج کە بە واتای "سەراب" دێت و هۆندراوەکەش باس لە هەموو ئەو بەربەستانە دەکات کە لەبەردەم مرۆڤێکی مۆدێرندا دروستدەبێت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ماوەیەکی زۆرە هونەرمەند هانی کاری هونەری نوێی نییە.